بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراقی راگەیاند
شورای ناوەندی بزوتنەوەی ئیسلامی داوا لەلایەنگرانی حزبهکهى دەکات، لەهەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا دەنگ بەهیچ کاندیدو لیستو حزبێک نەدەنو بایکۆتی بکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شورای ناوەندی بزوتنەوەی ئیسلامی لەسلێمانی کۆبووەوە، دوای کۆبونەوەکەش ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە که بەتێکڕای دەنگ جهختکراوهتهوه لهسهر بایکۆتی هەڵبژاردنى پێشوهختهى عێراق، لەو ڕوەشەوە بزوتنهوه پێیوایه، "ساختەکاریىو پیلانی حزبە دەسەڵاتدارەکان بەئاراستەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان تەواوی پرۆسەی سیاسییان لەعێراقو کوردستانو پرۆسەی هەڵبژاردنیان ناشیرینو قێزەون کردووە".
شورای ناوەندی بزوتنەوەی ئیسلامی داواى لەهەموو دەنگدەرو ئەندامانو لایەنگرانی حزبهکه کردوه دەنگ بەهیچ کاندیدو لیستو حزبێک نەدەنو بایکۆتی هەڵبژاردنەکە بکەن، جگە لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.سهبارهت بهدهستوریش بزوتنەوەی ئیسلامی جهختیکردۆتهوه، "دەستورێک گرنگە بۆ کوردستان، بەڵام بەدووربێت لەمیزاجی حزبە باڵا دەستەکان، بەڵام لەوە گرنگتر چاکسازی ڕیشەییو نەهێشتنی گەندەڵیه بەکردار، هاوکات ئاشکراکردنی داهاتەکانی نەوتیو نا نهوتییەکان، داهاتی ناوخۆو باجو داهاتی خاڵە سنورییەکانو کۆتاییهێنان بەلێبڕینی مووچەو دەستوەرنەدان لەکاروباری دادگاکان".