May 29, 2021 07:18 Asia/Tehran
  • عێراق دوو کەمپی په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمی کوردستان داده‌خات

وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ، له‌کۆی 77 (حه‌فتا و حه‌وت) کامپی ئاواره‌کان، 49 (چل و نۆ) کامپیان داخراون، له‌دو مانگی داهاتوشدا، دو کامپی دیکه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان داده‌خه‌ن و ئاواره‌کان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ بۆسه‌ر زێدی خۆیان.

ئیڤان فایه‌ق وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌ران رایگه‌یاندوه‌، تاوه‌کو ئێستا 37 (سی و حه‌وت) هه‌زار ئاواره‌ی عێراقی له‌ کامپه‌کاندا ده‌ژین و نزیکه‌ی 70%یان له‌ کامپه‌کانی هه‌رێمی کوردستانن، که‌ ژماره‌یان 26 (بیست و شه‌ش) کامپه‌ که‌ 16 (شازده‌) کامپیان له‌سنوری قه‌زای شه‌نگالن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ خزمه‌تگوزاریه‌کی ئاو و کاره‌بایان بۆ دابین نه‌کراوه‌، ماڵه‌کانیشیان به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ خاپور بون، بۆیه‌ ناتوانرێت سه‌رجه‌م ئاواره‌کان بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ بۆسه‌ر زێدی خۆیان".

ئه‌وه‌شی ئاشکراکرد، به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی له‌به‌رده‌ستدا بوه‌، له‌کۆی 77 (حه‌فتا و حه‌وت) کامپ، 49 (چل و نۆ) کامپیان داخراون، له‌ دو مانگی داهاتوشدا، دو کامپی دیکه‌ که‌ له‌ هه‌رێمی کوردستانن داده‌خرێن و ئاواره‌کان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ بۆسه‌ر زێدی خۆیان. باسی له‌وه‌شکرد، به‌شێک له‌ ئاواره‌کان ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆسه‌ر زێدی خۆیان، به‌ڵام به‌هۆی خراپی خزمه‌تگوزاریه‌کان و دۆخی ئه‌منیه‌وه‌ ناتوانرێت بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌.

سەرپەیڤ