ئەمڕۆ یەکشەممە وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ یەکشەممە وەفدی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی مەعلومە لە زاری جووتیار عادل وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە وەفدی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆسیە ھەپەسێردراوەکان، لەناویشیاندا رێکەوتن لەسەر بوجە و پشکی هەرێم.
روونیشی کردووەتەوە، ئامانجی سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر لێکتێگەیشتنەکانی تایبەت بە جێبەجێ کردنی پرۆژە یاسای بودجە و ناردنی پشکی هەرێم لەلایەن بەغداوە.
وتەبێژی حکوومەتی هەرێم جەختی لەوەش کردووەتەوە: تائێستا بەغدا بەپێی ئەو رێکەوتنەی کراوە پشکی هەرێمی کوردستانی نەناردووە، حکوومەتی هەرێمیش ئامادەیی تەواوی پیشانداوە بۆ جێبەجێ کردنی رێکەوتنەکە و پاشەکشە ناکەین لە جێبەجێ کردنی پابەندییەکان، ئەوەش لە کۆبوونەوەکانی رۆژی یەکشەممە لەگەڵ بەغدا جەختی لەسەر دەکرێتەوە.