حوزه‌یران 03, 2021 20:21 Asia/Tehran
  • نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە تاران: قوتابخانەی ئیمام خومەینی(رە) زیندووە

نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە تاران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەرمەشقی گەلانی موسڵمانی جیھان بوو، وتیشی: قوتابخانەی ئیمام خومەینی(رە) دوای کۆچی دوایی بەڕێزیشی ھەروا زیندووە.

«نازم دەباغ» نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە تاران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی میھر، وتی:ئیمام خومەینی خاوەنی شۆڕش و ھزرێک بوون کە بە سنوورەکانەوە بەرتەسک نەکرایەوەو لە ئێستادا لە سەرتاسەری جیھان خەریکە پەرە دەستێنێ و ئەمەش گرینگترین بەشی شۆڕش و ھزری ئیمام خومەینیە.

«دەباغ» جەختی لەوەش کردەوە کە، گرینگترین نیگەرانیی ڕۆژئاوا لە بیروھزری ئیمام خومەینی، دەرکەوتنی کەسایەتیەکی ھەڵکەوتەو دڵخوازی خەڵک بوو کە دەیتوانی خاڵی ھاوبەشی تەواوی گەلانی ئیسلامی و عەرەبی بێت. ئیمام خومەینی قودس و مزگەوتی ئەقسای کرد بە ئەوبەرایەتیی ئیسلام و گرینگایەتیی دایەو ھەر ئەمەش دەستپێکی ڕێگای ڕابەرایەتی کردنی ئوممەتی واحیدەی ئیسلامی بوو.

ئەم نوێنەرەی ھەرێمی کوردستان وتیشی: بیردۆزیی بەرخۆدانی ئیمام بە تایبەتمەندییە جیاوازەکانی بووە ھۆی پێکھاتنی داڕشتێکی تازە لە ناوچەکەداو لە ئەنجام دا وێژەوانیی سیاسی و ھاوسەنگیی سەربازیی بە قازانجی گەلانی ناوچەکە گۆڕدراو ئوردوگاو چەمکی دەستەڵاتی تازە ھاتە ئاراوەو ئەم چەمکەش گەرچی ھێزی سەربازی و بەرەڤانی دەگرێتەوە، بەڵام ناوەڕۆکێکی بایەخمەند بە ناوی خەباتی سیاسی و کردەییشی بەدواوە بوو.

نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە تاران  پێی داگرت: ئەزمونی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە ڕابەرایەتیی ئیمام خومەینی ھێزو ھیوای بە تەواوی گەلانی موسڵمان بەخشی و ھیواداری کردن کە دەتوانن بە سەرمایەی پشت بەستن بە خوداو داکۆکیی گەل لە ھەمبەر چەوسێنەراندا ڕاپەڕن و دیکتاتۆرەکان ببەزێنن و وڵات لە بوونی چەپەڵیان خاوێن کەنەوە.

«دەباغ» لە درێژەی قسەکانی دا وتیشی: سەربەخۆبوون لە ھێزەکانی ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا لەو تایبەتمەندییانەی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە ڕابەرایەتیی ئیمام خومەینی بوو. کاتێک کە دروشمێکی ئیسلامی لە کەسایەتییەکی وەک ئیمام خومەینی(رە) دەبیسین، بە دڵنیاییەوە نیشاندەری ڕاستگۆیی، ھیوابەخودا،پابەند بوون بە پیرۆزایەتییەکانی ئیسلام و باوەڕ ھەبوون بە سەرکەوتنە.

ڕۆژی ھەینی چوارەمی ژوئەنی ٢٠٢٠ ڕێککەوت لە گەڵ چواردەی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ کۆچیی ھەتاوی سی و دووھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

سەرپەیڤ