حوزه‌یران 07, 2021 13:23 Asia/Tehran
  • عەلی حەمە ساڵح : تورکیا 50 کیلۆمەتر هاتووەتە نێو خاکی هەرێمی کوردستان

عەلی محەمەد ساڵح دەڵێت سوپای تورکیا بە بیانووی بەرەوڕوو بوونەوەی پەکەکە، 50 کیلۆمەتر لە خاکی هەرێمی کوردستان پێشڕەویی کردووە.

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای تورکیا لە یەک مانگ پێشەوە بە چڕ کردنەوەی هێرشەکانی خۆی دژی پەکەکە لە ناوچە کوێستانییەکانی هەرێم چەند بنکەی سەربازی نوێی لە ئەو ناوچە کردووەتەوە.

عەلی محەمەد ساڵح، نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نیسبەت بە پێشڕەویی بەربڵاوی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان هۆشداریی دا.

ناوبراو بە گۆڤاری میدل ئیست ئای وتی: سوپای تورکیا بۆ پاک کردنەوەی ڕێگاکان و پێوەند دانەوەی پۆستە سەربازییەکان 50 کیلۆمەتر لە خاکی هەرێمی کوردستان پێشرەویی کردووە.

نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان هۆشداریی دا تورکیا هەوڵی لەناو بردنی بەربڵاوی سەرچاوە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە ناوچەی زێ، ئاواشین، متینا و بدلیسی داوە.

سەرپەیڤ