حوزه‌یران 07, 2021 18:44 Asia/Tehran
  • فەرماندەیەکی یەکیەتی : پەلاماری سەر پێشمەرگەکان لە مەتینا لە ئاسمانەوە بووە

فه‌رمانده‌یه‌کى سه‌ربازیی یه‌کێتى زانیاریی ئاشکراده‌کات له‌باره‌ى ئه‌و هێرشه‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌ کرایه‌سه‌ر هێزێکى زێره‌ڤانى له‌مه‌تیناى بادینان، ده‌شڵێت:"بە‌گوێرە‌ی وته‌ى پێشمه‌رگه‌ برینداره‌کان‌و وێنە‌کانیش، لە‌ئاسمانە‌وە‌ موشە‌کی فڕۆکه‌ى (F16)ی بە‌رکە‌وتوه‌ یان موشه‌کى فڕۆکە‌ی بێ فڕۆکە‌وان".

قادر خۆرانى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌فه‌یسبوکى خۆى نوسیویه‌تى:"بە‌پێی شارە‌زایی خۆم لە‌ژیانی پێشمە‌رگایە‌تی‌و سە‌ربازیی وە‌ک ئە‌وه‌ی وێنه‌کان دە‌بینم، ئە‌و زریپۆشە‌ى پێشمه‌رگه‌ که‌ لە‌جۆری (باجە‌ر)ه‌، بۆخۆم بینیومە‌ (RPG) نایبڕێ، چونکه‌ دیوارە‌کانی زۆر پتە‌وو بە‌ھێزە‌".

ده‌شڵێت:"‌لە‌ھە‌ر چوارلاوە‌ یە‌ک فیشە‌کی بە‌رنە‌کە‌وتوه‌و پێکراوی موشە‌کی (RPG) یان ھە‌ر جۆرە‌ موشەکێکی تری زە‌مینی بوایە‌، دە‌بوایە‌ بە‌چوار دە‌وری کە‌وتبوایە‌ یان تایە‌کانی پە‌نچە‌ربوایە‌، نه‌ک سه‌قفه‌که‌ى".

خۆرانى وتویه‌تى:"بە‌گوێرە‌ی وتە‌ی پێشمە‌رگە‌ بریندارە‌کانیش ‌بێ کە‌ لە‌نە‌خۆشخانە‌ن یه‌کێکیان دە‌ڵێت:"شە‌ڕ نە‌بوو، لە‌ناکاو ساروخێک بە‌سە‌قفی زریپۆشە‌کە‌ کە‌وت‌و بە‌گوێرە‌ی وێنە‌کانیشبێ دیارە‌ کە‌ لە‌ئاسمانە‌وە‌ موشە‌کی فڕۆکه‌ى (F16)ی بە‌رکە‌وتوه‌ یان موشه‌کى فڕۆکە‌ی بێ فڕۆکە‌وان".

پارتی دیموکراتی کوردستان سوورە لەسەر ئەوەی کە ھێزەکانی زێرەڤانی کەوتوونە نێو بۆسەی ھێزەکانی پەکەکە و ھەرچی پەکەکەشە لە بەیانێکی فەرمیدا ئەوەی رەتکردووەتەوە . 

دوای ئەم گۆڕانکاریانە ، چاودێران لە حاند روودانی شەڕێکی قورس لە نێوان ھێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و پەکەکە وشدارییان داوە . 

سەرپەیڤ