حوزه‌یران 09, 2021 14:40 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی بریتانیا گەییشتە ھەولێر

سەرچاوەکانی ھیەرێمی کوردستان باسی گەییشتنی وەزیری دەرەوەی بریتانیا بۆ «ھەولێر»و دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ھەرێمیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی «شەفەق نیوز»، «دومینیک ڕاب» وەزیری دەرەوەی بریتانیا ئەمڕۆ چوارشەممە گەییشتە ھەولێری ناوەندی ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ «نێچیرھان بارزانی» سەرۆکی ھەرێم دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، «ڕاب» لە میانەی ئەم سەردانەی دا لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕەوشتی ھەرێم، عێراق و بەگشتیی ناوچەکە، خەباتی دژی داعش و گەشە پێدانی پەیوەندییەکانی دوو لایەنەو ھەروەھا بابەتەکانی دیکەی جێی سەرنجی ھەردووک لا باس و وتووێژی کردووە.

وەزیری دەرەوەی بریتانیا کە ڕۆژی ڕابردوو گەییشتە بەغدا ھەتا ئێستا لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای عێراق لەوانە «فۆئاد حسەین» ھاوتای عێراقیی خۆی و «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە دیدارو وتووێژی کردووە.

بە قسەی سەرچاوە ئاگادارەکان لەو ئامانجە گرینگانەی گەشتەکەی وەزیری دەرەوەی بریتانیا بۆ عێراق باس و وتووێژ لە بارەی بوونی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی ئەمریکا لەم وڵاتەو پەیوەندیی نێوان بەغداو لەندەنە.

«دومینیک ڕاب» بەرلە سەردانەکەی بۆ عێراق، سەری عەرەبستانی داو لەگەڵ «موحەممەدی کوڕی سەلمان» پاشمیری ئەم وڵاتە دیدارو وتووێژی کرد. 

سەرپەیڤ