حوزه‌یران 13, 2021 14:40 Asia/Tehran
  • ھاوکات لە گەڵ ئێران ، له‌ شاره‌کانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ و که‌لاریش ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران بەڕێوەدەچێت

‌ سه‌رکونسوڵگه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی لە ئاگادارییەکدا داوا لە هاوڵاتیانی خۆی لە پارێزگای شاری سلێمانی دەکات، کە چەند سندوقێکی جێگیر و هەندێکی گەڕۆکیش ئامادەکراون تاوەکوو بتوانن دەنگی خۆیان بدەن بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران.

 

لە ئاگادارییەکدا ، سه‌رکونسوڵگه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی ئاگاداری دانیشتووی پارێزگاکانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌کانی گه‌رمیان و راپه‌رین ده‌کاته‌وه کە، سیازده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سنوری ئه‌م سه‌رکونسوڵگه‌ریه‌دا لە رۆژی هه‌ینی 18ی حوزه‌یرانی 2021 هاوکات له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵات دا له‌ شاره‌کانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ و که‌لار به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

لەبەشێکی تری ئاگادارییەکەدا داوا دەکات، لە هه‌موو هاوڵاتیه‌کی ئێرانی که‌ ته‌مه‌نیان لانی که‌م 18 ساڵ بێت و دیاری کراوی له‌ 28/03/1382 و پێشتر له‌ دایک بووبێتن، به‌ خستنه‌ڕووی شناسنامه‌ یاخود پاسپۆرت مافی به‌شداری کردن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانیان ده‌بێت، هەروەها داوا له‌ هاونیشتیمانیانی ئێرانی ده‌که‌ین به‌ ره‌چاوکردنی گشت پرۆتۆکۆله‌ ته‌ندروستیه‌کانی وه‌ک پۆشینی ده‌مامک و ره‌چاوکردنی دووری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ناوه‌نده‌کانی ده‌نگدان ئاماده‌ بن و لانی که‌م پێنوسێکی خۆیان پێ بێت. 

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ناوه‌نده‌کان و کاتژمێره‌کانی ده‌نگدانی هاونیشتیمانیانی ئازیزی ئێرانی له‌ سنوری سه‌رکونسوڵگه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌:

1- سندوقی دانراو له‌ بینای سه‌رکونسوڵگه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له‌به‌ ناونیشانی: سلێمانی – جاده‌ی 60 مه‌تری- به‌رامبه‌ر به‌نزینخانه‌ی بینایی- به‌ختیاری تازه‌- کۆڵانی 41 ژماره‌ 80- له‌ کاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی تاکو 6ی سه‌رله‌ ئێواره‌. 

2- ئاماده‌بوونی سه‌ندوقی گه‌ڕۆک له‌ شاری که‌لار به‌ ناونیشانی شه‌قامی سه‌ره‌کی که‌لار-به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی که‌لار- قوتابخانه‌ی ئه‌ڵوه‌ن- کاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی تاکو 11ی پێش نیوه‌ڕۆ. 

3- ئاماده‌بوونی سه‌ندوقی گه‌ڕۆک له‌ شاری که‌لار به‌ ناونیشانی قوتابخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی کچان له‌ سه‌رو فه‌رمانگه‌ی قایمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌- کاتژمێر 2ی سه‌رله‌ئێواره‌ تاکو 5ی ئێواره‌.

سەرپەیڤ