حوزه‌یران 17, 2021 06:29 Asia/Tehran
  • لێبوردنی نێونەتەوەیی: ھەرێمی کوردستان سەرکوتکردنی ناڕازییان کۆتایی پێ بێنێ

ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بەیاننامەیەک دا داوای لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد کە سیاسەتی سەرکوتکردنی ناڕازییان کۆتایی پێ بێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بنکەی ھەواڵدەریی «میدڵ ئیست نیوز» لە بابەتێکدا ڕایگەیاندووە: ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە کە سیاسەتی سەرکوتکردنی ناڕازییان لە ھەرێم کۆتایی پێ بێنێ.

لە بەیاننامەی ئەم ڕێکخراوەیەدا ھاتووە: لە نێوان ئەو سەد دەستبەسەر کراوەیەی یەک ساڵی ڕابردوو لانیکەم ٣٠ کەسیان ھێشتا لە بەندیخانەکانی ھەرێمی کوردستاندان.

ئەم بەیاننامەیە جەختی لەوە کردووەتەوە کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێ ڕەوتی بەردەوامی داپڵۆساندن و ڕاپێچ کردنی بێ سەروبەرەو کاری بەرتەسک کەرانەی ھەڵسوڕاوانی سیاسی و کۆمەڵایەتی کۆتایی پێ بھێنێت.

لە بەیاننامەکەی لێبوردنی نێونەتەوەیی دا داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان کراوە کە دەستبەجێ بەندکراون ، بە تایبەت ئەوانەی کە دادگە حکوییەکاندا لە بەر بەشداری کردنیان لە خۆپیشاندان و یاخود چالاکیی پڕۆفشناڵ بڕیاری زیندانیان بە سەردا سەپێندراوە، ئازاد بکات.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئاراستەی کپ کردنەوەی دەنگی ڕەخنەگران ساڵی ڕابردوو ھەڵمەتێکی داپڵۆساندنی توندی دەست پێکردو لە ماوەی مارسی ٢٠٢٠ ھەتا ئاپریلی ٢٠٢١ زیاتر لە ١٠٠ کەسی لە پارێزگای دھۆک ڕاپێچ کرد کە لانیکەم ٢٠ کەسیان لەوانە چەند ڕۆژنامەنووسیان ھەتا ئێستاش لە بەندیخانەدا بەسەر دەبەن.

سەرپەیڤ