حوزه‌یران 19, 2021 07:14 Asia/Tehran
  • بەشداری بەربڵاوی ئێرانییەکانی دانیشتووی سلێمانی لە هەڵبژاردنەکان

پارێزگای سلێمانی هەرێمی کوردستانی عێراق دوێنێ هەینی بینەری بەشداری بەربڵاوی ئێرانییەکانی دانیشتووی سلێمانی لە هەڵبژاردنی 1400 بوو.

بە پێی هەواڵی مێهر، سروش سازانی بەرپرسی میدیایی کۆنسولخانەی ئێران لە سلێمانی وتی: ڕەوتی دەنگدان لە کاتژمێر 8ی بەیانییەوە دەستی پێکرد و تا کاتژمێر 6ی ئێوارە درێژەی هەبوو بەشداری لە هەڵبژاردنەکان  زۆر باش بووە .

ناوبراو وتی: لە سلێمانی سێ سندۆق لە کۆنسولخانەی ئێران و کەلار و دەربەندیخان بۆ وەرگرتنی دەنگی خەڵک دانراون.

ئەو ڕاشیگەیاند: ئامارێکمان لە ئێرانیانی دانیشتووی سلێمانی نییە.

شیاوی ئاماژەیە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە بەغدا و  بنکەکانی دیکەی دەنگدان لە عێراق لە کاتژمێر 8ی بەیانییەوە دەستی پێکرد .

سەرپەیڤ