رێزگرتنی کونسولخانەی ئێران لە ھەولێر لە ھاریکاریی دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان
کونوسولخانەی ئێران لە ھەولێر رێزی گرت لە ھاریکاری کاربەدەستان و دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان لە رەوتی بەڕێوەچونی دەنگوەرگرتن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کوماریی ئێران لە ھەرێم .
بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، نەسروڵڵا رەشنوودی کونسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ھەولێر ، لە ئاگاداریەک دا رێزی گرت لە ھاریکاریی دامودەزگا و کاربەدەستانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کاتی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران لە ھەولێر و پرۆژەی دەنگوەرگرتن لە شارومەندانی ئێرانی .
لەم ئاگاداریەدا ھاتووە : بەمجۆرە رێز دەگرین لە بەرپرسانی بەڕێزی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە تایبەت وەزیری بەڕێزی نێوخۆ ، بەرپرسی پێوەندیە دەرەوەییەکان و نوسینگەی پێوەندی لە گەڵ ئێران ، پارێزگارانی بەڕێزی ھەولێر ، دھۆک ، سلێمانی ، ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان ، فەرماندارانی بەڕێز ، ھێزەکانی پێشمەرگە و پۆلیس کە لە بەڕێوەچوونی سێزدەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران ، لە بازنەکانی ھەولێر و سلێمانی و ل ەپێناو بەڕێوەچوونی شکۆمەندی ھەڵبژاردن یارمەتی ئێمەیاندا .