فستیڤاڵی شکۆی باڵاپۆشی بۆ رێزگرتن لە کچانی باڵاپۆش لە قەڵادزێ
حوزهیران 20, 2021 10:00 Asia/Tehran
کومەڵی دادگەریی ھەرێمی کوردستان ، ئاھەنگێکی بو رێزگرتن لە 1600 کچی باڵاپۆش لە دەڤەری راپەڕینی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبرد .
رێکخراوی قوتابیانی کومەڵی دادگەریی بە ھاریکاری رێکخراوی لاوانی ھەرێمی کوردستان ئاھەنگێکی تایبەتی بە ناوونیشانی شکۆی باڵاپۆشیی لە دەڤەری راپەڕین بەڕێوەبرد .
بیلال زەنگەنە لە بەرپرسانی بڕێوەبردنی ئەم فستیڤاڵە بە کەناڵی رووداوی گوت ھەموو بەشداربوان لەم فستیڤاڵەدا لە تەمەنی 12 تا 15 ساڵی دا بوون و لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا تا ئێستا بڕیاریانداوە باڵاپۆش بن .
ھەروەھا گوتی تێکڕای بەشداربوان لە ناوەندی فێرکاریی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان راھێنانی دینی و ئایینییان بۆ کراوە .