فستیڤاڵی شکۆی باڵاپۆشی بۆ رێزگرتن لە کچانی باڵاپۆش لە قەڵادزێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i397778-فستیڤاڵی_شکۆی_باڵاپۆشی_بۆ_رێزگرتن_لە_کچانی_باڵاپۆش_لە_قەڵادزێ
کومەڵی دادگەریی ھەرێمی کوردستان ، ئاھەنگێکی بو رێزگرتن لە 1600 کچی باڵاپۆش لە دەڤەری راپەڕینی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 20, 2021 05:30 Asia/Tehran
  • فستیڤاڵی شکۆی باڵاپۆشی بۆ رێزگرتن لە کچانی باڵاپۆش لە قەڵادزێ

کومەڵی دادگەریی ھەرێمی کوردستان ، ئاھەنگێکی بو رێزگرتن لە 1600 کچی باڵاپۆش لە دەڤەری راپەڕینی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبرد .

رێکخراوی قوتابیانی کومەڵی دادگەریی بە ھاریکاری رێکخراوی لاوانی ھەرێمی کوردستان ئاھەنگێکی تایبەتی بە ناوونیشانی شکۆی باڵاپۆشیی لە دەڤەری راپەڕین بەڕێوەبرد .

 

بیلال زەنگەنە لە بەرپرسانی بڕێوەبردنی ئەم فستیڤاڵە بە کەناڵی رووداوی گوت ھەموو بەشداربوان لەم فستیڤاڵەدا لە تەمەنی 12 تا 15 ساڵی دا بوون و لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا تا ئێستا بڕیاریانداوە باڵاپۆش بن . 

Image Caption

 

ھەروەھا گوتی تێکڕای بەشداربوان لە ناوەندی فێرکاریی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان راھێنانی دینی و ئایینییان بۆ کراوە .