لە هه‌ولێر ده‌ستڕێژى فیشەک له‌ئۆتۆمبێلێک کراو دوو که‌س کوژران‌و یه‌کێکیش برینداره
حوزه‌یران 21, 2021 10:23 Asia/Tehran
به‌هۆى کێشه‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ده‌ستڕێژى گوله له‌ئۆتۆمبێلێک کراو به‌وهۆیه‌شه‌وه دوو که‌س کوژران‌و یه‌کێکیش برینداره.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر ئاشکرایکردوه، کاتژمێر 11ى دوێشەو که‌سێک ته‌قه‌ى له‌ئۆتۆمبێلێک کردوه که سێ سه‌رنشینى تێدابووه، سه‌ره‌نجامیش دوان کوژراون‌و یه‌کێکیش برینداربووه.
پۆلیس ده‌ڵێت:"ئه‌وکه‌سه‌ى ته‌قه‌ى کردوه براى ژنه‌که بووه، به‌هۆى ته‌قه‌کردنه‌که‌وه هاوسه‌رى ژنه‌که و هاوڕێکه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ژنه‌که‌ش له‌نه‌خۆشخانه‌یه و فیشه‌کى به‌رکه‌وتووه".
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌کانى پۆلیس، هۆکارى ئه‌م ته‌قه‌کردنه بۆ کێشه‌یه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ڕوداوه‌که‌ش له‌شه‌قامى 60 مه‌ترى هه‌ولێر بوه.