حوزه‌یران 21, 2021 17:32 Asia/Tehran
  • ٥ دەستگیرکراوی دیکەی بادینان بێ سەرو شوێنن

بەدەر لەو پێنج دەستگیرکراوەی کە بە٦ ساڵ زیندانی حکومدراون، پێنج دەستگیرکراوی تری بادینان ماوەی ١٠ مانگە دەستگیرکراون، تائێستا کەسوکاریان چاویان پێیان نەکەوتووە و ماوەی ٣ مانگیشە تەنانەت پەیوەندیی تەلەفۆنیشیان لێ داخستوون و کەسوکاریان نازانن چییان بەسەرهاتووە.

بە پێی ھەواڵێکی سپی میدیا ، ڕوپاک ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیاند، "ئـەمڕۆ لە پەڕلەمانی کوردستان پێشوازیمان کرد لە کەسوکاری پێنج لە گیراوانی بادینان کە سێ مانگە هەواڵی گیراوەکانی خۆیان نازانن."    

ئەو کە بەماڵپەڕی " ناس کوردی "راگەیاندووە دەڵێت"ئەو پێنج دەستگیرکراوە، ماوەی 10 مانگە دەستگیرکراون و لەوکاتەوە هیچ کەسێک لە کەسوکاریان نەیانبینیون، تەنها بەڕێگەی تەلەفۆن چەند جارێک قسەیان لەگەڵ کردوون."  

  هەروەها دەشڵێت، "بەوتەی کەسوکاری ئەو پێنج دەستگیرکراوە، "ماوەی سێ مانگە تەنانەت پەیوەندی تەلەفۆنیشیان لێ داخستوون و زیاتر لە سێ مانگە ھیچ ھەوالێکیان نیە و نازانن لە ئاسایش چیان لێ بەسەرھاتووە."    

ئەو پەرلەمانتارە ناوەی ئەو پێنج دەستگیرکراوە ئاشکرا دەکات کە ئەمانەن:  

  سلێمان کەمال سلێمان  

جەماڵ خەلیل مەجید  

کارکەر عەباس عەلی  

بەندەوار ئەیوب ڕەشید  

فرسەت ئەحمەد سەعید  

سەرپەیڤ