کرانه‌وه‌ی دووھه‌مین پێشانگای بازرگانیی تایبه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووھه‌مین پێشانگای بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سلێمانیی ھەرێمی کوردستان دەستی بەکار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە بەشی میدیایی کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی سێ شه‌مه به‌رواری 22ی حوزه‌یرانی 2021ی زاینی دووھه‌مین پێشانگای کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له ئاھەنگێکدا مه‌راسیمێک دا به ئاماده‌بوونی «د.که‌مال موسلیم» وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی کوردستان له ناوه‌ندی پێشانگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی سلێمانی ده‌ستی به کاره‌کانی کرد.
له‌م ئاھەنگەدا کە کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئابووریی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان بەشداری بوون وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی کوردستان له لێدوانێکدا په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانی به مێژوویی ناوبرد و به ئاماژه‌دان به پێشوازیی خه‌ڵکی هه‌رێم له کاڵا ئێرانیه‌کان به‌هۆی په‌یوه‌ندیه کلتوریه نزیکه‌کانی نێوانیان، هیوای خواست ئه‌م پێشانگایه له نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان دا به‌رده‌وام بێت.
ناوبراو جه‌ختی لە پێشوازیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌کان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و ئاماده‌بوونی کۆمپانیا به‌توانا ئێرانیه‌کان له هه‌رێمی کوردستانیش کرده‌وه.
ھەر لە ئاھەنگەکەدا«مه‌هدی شوشته‌ری» سه‌رکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانیش له وته‌یه‌کدا وێڕای به‌خێرهاتنی میوانان، کاری په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ دراوسێکان به تایبه‌ت عێراق و هه‌روه‌ها پێگه‌ی هه‌رێمی کوردستانی له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیی بازرگانی و هه‌نارده‌ی کاڵاکان و خزمه‌تگوزاری ته‌کنۆلۆژی و ئه‌ندازیارییه‌کانی ئێرانی به گرنگ زانی و رایگه‌یاند:دووھه‌مین پێشانگای تایبه‌تی بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی له چوارچێوه‌ی ئاماده‌بوونی کاڵا و برانده باوه‌ڕپێکراوه ئێرانیه‌کان له بازاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ئاسانکاری بۆ په‌یوه‌ندی و مامه‌ڵه‌ی نێوان بازرگانانی هه‌ردولا و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵیه ئابووریه‌کان کراوه‌ته‌وه.
سه‌رکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی هه‌روه‌ها گوتیشی: له داھاتوودا ناوه‌ندی بازرگانی و پێشانگای هه‌میشه‌یی کاڵا و خزمه‌تگوزارییه ئێرانیه‌کان به ئاماده‌بوونی 100 براندی ئێرانی و زیاتر له 30 کۆمپانیای «زانست بنەما» له شاری سلێمانی ده‌کرێته‌وه.
له‌پاش ئاھەنگەکە وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی و سه‌رکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی سه‌ردانی چه‌ند غورفه‌یه‌کی پێشانگایه‌کیان کرد. دووھه‌مین پێشانگای تایبه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێران له رووبه‌ری 6 هه‌زار مه‌تری چوارگۆشه به ئاماده‌بوونی 120 کۆمپانیای باوه‌رپێکراوی ئێران و له 10 گروپی کاڵا تا 26ی حوزه‌یران و بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ به‌ڕێوه ده‌چێت.