سەردانی «نێچیرڤان بارزانی» بۆ ئۆردۆن
میدیاکانی ئۆردۆن وایان بڵاو کردووەتەوە کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەییشتووەتە ئەمانی پێتەخی ئۆردۆن.
بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «پترا»ی ئۆردۆن،«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە گەییشتووەتە ئەمانی پێتەختی ئۆردۆن.
«بارزانی» ھەرکە گەییشتە فڕگەی نێونەتەوەیی «شاژن عولیاء» لە لایەن شازادە «فەیسەڵ بن حسەین» پارێزگاری ئەمان و کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی ئۆردۆن و باڵوێزی عێراق لە ئنەمان پێشوازی لێ کرا.
بڕیار وایە «بارزانی» لەم سەردانەی دا چاوی بە «عەبدوڵڵا»ی دووھەم پاشای ئۆردۆن بکەوێت.
پێوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ئوردن، له قۆناغێکی زۆر باڵادایه و ئۆردۆن لە ڕیزی یەکەم وڵاتانێک بووە کە کۆنسولخانەی له هه‌رێمی کوردستان کردووەتەوه، هه‌روه‌ها له ڕووی ئابووریشه‌وه هێڵی ئاسمانیی «ڕۆیال جۆردن»ی ئەو وڵاتە هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی بۆ هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ست پێ کرد، جگه له‌وه‌یش ده‌رگای وڵاتی ئۆردۆن لە ڕووی ھەرێم کراوە بووە لە ڕووی به ئاسانکاریی پێدانی ڤیزه، بۆیه لە ئێستادا گەلێک لە دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان بۆ چاره‌سه‌ریی ته‌ندروستی و پرسی بازرگانی و گه‌شتیاری و خوێندن و چه‌ندان بواری تر هاتوچۆی ئه‌و وڵاته دەکەن.