پەیامی پیرۆزبایی ھاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ ئایەتوڵڵا ڕەییسی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i397939-پەیامی_پیرۆزبایی_ھاوسەرۆکانی_یەکێتیی_نیشتیمانیی_کوردستان_بۆ_ئایەتوڵڵا_ڕەییسی
بافڵ تاڵەبانی و لاھو شێخ جەنگی ھاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە ناردنی پەیام بۆ ئایەتوڵڵا ڕەییسی سەرکەوتنی ئەو بەڕێزەیان لە سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانی ئیسلامی پیرۆز کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 24, 2021 17:25 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی ھاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ ئایەتوڵڵا ڕەییسی

بافڵ تاڵەبانی و لاھو شێخ جەنگی ھاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە ناردنی پەیام بۆ ئایەتوڵڵا ڕەییسی سەرکەوتنی ئەو بەڕێزەیان لە سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانی ئیسلامی پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، لە بەشێکی ئەم پەیامەدا ھاتووە: یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان تاسەمەندانە چاوەڕوانی ھاوکاریی ھەمەلایەنەیە بۆ ھێزمەند کردنی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان جەماوەری ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ھاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان  لەم پەیامەدا ڕوو لە سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی ئێران جەختیان کردەوە: ناوچەکە پێویستیی ڕەھای بە حیکمەت و زانستی بەڕێزتانە لە ئاراستەی پێکھاتنی زمانی گفتوگۆو ھێزمەند کرانی ئاشتی و ئەھوەنی و ئاسایشت، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ جەماوەری ئێران گەشەو پێشکەوتنی زیاتر بە ئاوات دەخوازێت.

جێگای ئاماژەیە پێشتریش «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێم، «مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و «قوباد تاڵەبانی» جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامەکانیاندا ھەڵبژێردرانی «ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێرانیان پیرۆزبایی لێ کردبوو.