بەڕێوەچوونی دوھەمین پێشانگەی پسپۆڕیی ئێران لە سلێمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i398081-بەڕێوەچوونی_دوھەمین_پێشانگەی_پسپۆڕیی_ئێران_لە_سلێمانی
دوھەمین پێشانگەی پسپۆڕیی ئێران لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 28, 2021 17:04 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی دوھەمین پێشانگەی پسپۆڕیی ئێران لە سلێمانی

دوھەمین پێشانگەی پسپۆڕیی ئێران لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو .

دوھەمین پێشانگەی پسپۆڕیی ئێران لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی 120 کۆمپانیا لە زیاتر لە 15 گروپی کاڵایی بەڕێوەچوو . 

ئەم پێشانگە پسپۆڕیە لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە بەپێی ئامانج و پلانداڕشتانەکان بڕیارە ، ئاستی پێوەندیی بازرگانیی ئێران و عێراق ئەم ساڵ بۆ زیاتر لە 20 ملیار دۆڵار بەرز بێتەوە . 

 دراوسێ بوونی دوو وڵاتی ئێران و عێراق و کوالیتی باڵای کاڵا ئێرانیەکان و ھاوبەشی فەرھەنگیی و کومەڵایەتیی لە سەر پێوەندیی بازرگانیی نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان کاریگەرە . 

قەبارەی گرێبەستە گەورە تیجاریەکان بە درێژایی 5 رۆژی بەڕێوەچوونی دوھەمین پێشانگەی پسپۆڕیی ئێران ، زیاتر لە 20 ملیار دۆڵار بووە . 

بەڕێوەچوونی دوھەمین پێشانگەی پسپۆڕیی ئێران لە شاری سلێمانی گەورەترین پێشانگە لە تێکڕای عێراق لە کاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە بووە .