ته‌مووز 07, 2021 04:24 Asia/Tehran
  • بە ھۆی سێ خۆفڕو ٢٠ ڕۆکێت ھێرش کرایە سەر بنکەی ئەمریکییەکان لە فڕۆکەخانەی ھەولێر

ھەواڵ و ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان دەربڕی ھەڵمەتی خۆفڕو گیرانی موشەک لە بنکەی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی ھەولێری ھەرێمی کوردستانن.

بە پێی ڕاپۆرتی نووسینگەی نوێنەرایەتیی ڕادیۆو تەلە فزیۆنی ئێران لە بەغداوە، سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی ھێرشی شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممەی خۆفڕێکی پڕچەک دەکەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی ھەولێر.

کۆنسولخانەی ئەمریکا لە بارەی ھەگەری ھێرشی موشەکیانەی سەر کۆنسولخانەکەی لە ھەولێری ھەرێمی کوردستان وشداریی داوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دەنگی قیژۆکی مەترسیی کۆنسولخانەی ئەمریکا لە ھەولێریش بەرز بووەتەوە.

کاربەدە ستانی ئاسایشتی و دژەتیرێر لە ھەرێمی کوردستان وتوویانە ، ھێرشەکان بە ھۆی چەند خۆفڕێکی ھەڵگری بۆمبا ئەنجامی گرتووە، کەچی ھاوپەیمانیی ئەمریکی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە بەس یەک خۆفڕ ئەو ھێرشەی ئەنجام داوە.

وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا «پێنتاگۆن» ڕایگەیاندووە کە، ئاگای لە ڕوودانی ئەو ھێرشەیە و ھەواڵەکان لە ھەولێریشەوە دەربڕی ئەوەن کە ئەو ڕێگایانەی دەچنەوە سەر فڕۆکەخانەکەی ئەم شارە بە تەواوی داخراون.

ھێزەکانی ئەمریکی لە بنکەی سەربازیی «حەریر» لە تەنیشتی فڕۆکەخانەی ھەولێردا مۆڵ دراون.

ھێشتا ھیچ دەستەو تاقمێک بەرپرسایەتیی ئەو ھێرشانەی سەر بنکەکەی ئەمریکا لە تەنیشتی فڕۆکەخانەی ھەولێری نەگرتووەتە ئەستۆ.

سەرپەیڤ