ته‌مووز 09, 2021 13:14 Asia/Tehran
  • دکتۆر«مەحمود عوسمان»: ئه‌مه‌ریکا جێی پشتیوانی و بڕوا و پشت به‌ستن نییه‌، دەبێ فڕۆکەخانەکەمان چۆڵ کات

دکتۆر«مەحمود عوسمان» سیاسەتڤانی خاوەنڕاو ناسراوی کورد ڕایگەیاندووە: کورد دەبێ ھێندە به‌دوای ئه‌مه‌ریکا نەکەوێت چونکو ئه‌مه‌ریکا جێی پشتیوانی و بڕوا و پشت به‌ستن نییه‌، ھەرێمی کوردستان دەبێ داوا لە ئەمریکا بکات ھێزەکانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر بباتە دەرەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیساکانی ھەرێمی کوردستانەوە،سیاسەتڤانی سەربەخۆودیاری کورد دکتۆر«مەحموود عوسمان»  لە چاوپێکەوتنێک بۆ دەنگی ئەمەریکا،ڕایگەیاندووە: ده‌بێت هه‌رێمی کوردستان داوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێربکات، ئیدی ئەو ھێزانەی ئەمریکا لە ھەرکوێ پەلامار بدرێن پەیوەندیی بە کوردەوە نییە، ئێمە بۆ دەبێ ئه‌و باجه‌ بده‌ین و بەردەوام  فڕۆکه‌خانه‌که‌مان له‌مه‌ترسیدا بێت؟.

ناوبراو سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان ئەمەریکا و کوردیشەوە ڕایگەیاندووە، شەڕی لە خێری زیاترەو هەرێمی کوردستان لەم پەیوەندییەدا زیاتر زیان دەکات، بۆ دەبێ هه‌رێم  باجی ئه‌و پەیوەندییە نەدات و ھێندە به‌دوای ئه‌مه‌ریکا نەکەوێت چونکو ئه‌مه‌ریکا جێی پشتیوانی و بڕوا و پشت به‌ستن نییه‌.

دکتۆر «مەحموود عوسمان» لە بارەی ڕوانگەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرامبەر بە ھەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاندووە: ئێران پێی وایە هه‌رێمی کوردستان زیاد له‌پێویست بەلای ئه‌مه‌ریکا و تورکیادا چووه‌ و که‌متر ئاوڕی لە ئێران داوەتەوە، دیارە ئەمەش وا دەکات ھێدی ھێدی بڕوای بە کوردو دۆستایەتیی کورد نەمێنێ. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا جێگای پشتبەستن و بڕوا پێکردن نییەو ھەرێمی کوردستان نابێ ھێندە بەدوای ئەمریکا بکەوێت.

سەرپەیڤ