ته‌مووز 11, 2021 15:38 Asia/Tehran
  •  یەکیەتی نیشتمانیی و ناکۆکی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی

بەهۆی گۆڕینی چەند پۆستێکی ئەمنی لە دەزگاکانی دژەتیرۆر و زانیاری، ناکۆکی کەوتووەتە نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، هەردوو هاوسەرۆکانی یەکێتییەوە.

بە گوێرەی ھەواڵێکی ئاانسی ھەواڵی کوردی ، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەسەر لابردنی چەند بەرپرسێکی ئەمنی، لەلایەن بافڵ تاڵەبانییەوە، لەوانە بەرپرسی دژەتیرۆر و بەرپرسی دەزگای زانیاری و چەند پۆستێکی تری ئەمنی کە نزیکبوون لە لاهور جەنگیەوە ناکۆکی دەکەوێتە نێوان هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە.

شەو پێنجشەممە لەسەر ھەینی بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی، (محەمەد تەحسین تاڵەبانی) بەرپرسی دەزگای زانیاری یەکێتی لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوەو دەستبەسەرکراوە.

شێخ محەمەد تاڵەبانی برای ئاڵا تاڵەبانی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق، لەدوای ئەوەی لاهور شێخ جەنگی پۆستی هاوسەرۆکی یەکێتی وەرگرتووە، ئەم پیاوە لە شوێنی ئەو بووە بە بەرپرسی دەزگای زانیاریی یەکێتی، بەڵام وەرگرتنی پۆستەکەی تا ئەم ساتە نەبووە بە فەرمی، چونکە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە واژۆ نەکراوە.

ئەو کەسەی کە کراوە بەرپرسی دەزگای زانیاریی ناوی ئەژی ئەمینەو برای موسەنا ئەمنیە پەرلەمانتاری یەکگرووی ئیسلامی کوردستانە.

بەم گۆڕانکارییە ئەمنییە، دۆخی ناوخۆی یەکێتی توشی شڵەژان بووە، چونکە گۆڕانکارییەکە لەڕێگەی هێزێکی ئەمنییەوە جێبەجێکراوە کە لیوای (کۆماندۆ)ی سەر بە جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمە.

زۆرینەی هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی سنوری دەسەڵاتی یەکێتی لە جموجوڵ و ئامادەباشیدان لەدژی ماڵی شێخ جەنگی پاڵپشتی لە ماڵی مام جەلال دەکەن.

ئەم گۆڕانکارییە جارێکی تر یەکێتی بەسەر چەند جەمسەرێکی جیادا دابەشکردوو، بەپێی زانیارییەکان دۆخی ناوخۆی یەکێتی لەم کێشە نوێیەدا بەمشێوەیە دابەشبووەتەوە بەشی زۆری مەکتەب سیاسییە کۆنەکانی یەکێتی پاڵپشتی لە ماڵی مام جەلال دەکەن دژی ماڵی شێخ جەنگی.

لە ھەمان کات ھەواڵ دەڵێن ھەر لە دوێنێوە ، چەند لایەنێکی نێوخۆ و دەرەکی لە ھەرێمی کوردستان ، ھەوڵی خۆیان بۆ کۆتاییھ ێنان بە گرژیەکە و ئاسایی کردنەوەی بارودۆخەکە دەستپێکردووە . 

سەرپەیڤ