بنەماڵەی مام جەلال داوای گۆڕانکاری لە پۆستە ئەمنییەکانی سلێمانی دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i398550-بنەماڵەی_مام_جەلال_داوای_گۆڕانکاری_لە_پۆستە_ئەمنییەکانی_سلێمانی_دەکەن
بافڵ تاڵە‌بانی و قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ فە‌رماندە‌کانی ھێزە‌کانی 70 و فە‌رماندە‌ی دژە‌ تیرۆر کۆبونەوە و داوای ئەوەی گۆڕانکارییان لە پۆستە ئەمنییەکان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 12, 2021 08:50 Asia/Tehran
  • بنەماڵەی مام جەلال داوای گۆڕانکاری لە پۆستە ئەمنییەکانی سلێمانی دەکەن

بافڵ تاڵە‌بانی و قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ فە‌رماندە‌کانی ھێزە‌کانی 70 و فە‌رماندە‌ی دژە‌ تیرۆر کۆبونەوە و داوای ئەوەی گۆڕانکارییان لە پۆستە ئەمنییەکان کردووە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی هەرێم، دوای ئەوەی هواڵی کێشەی نێوان لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی دوو ئامۆزای هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ماوەیەکە ڕۆژەڤی ڕاگەیاندنەکانە، نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سە‌رۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بافڵ تاڵە‌بانی و قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆکی یٔە‌نجومە‌نی وە‌زیران یەکشەممە لە‌گە‌ڵ مستە‌فا چاو ڕە‌ش و فە‌رماندە‌کانی ھێزە‌کانی 70 کۆبونە‌وە‌.

ئەوەش هاتوە، دواتریش سە‌ردانی دە‌زگای دژە‌ تێرۆریان کرد و پیرۆزباییان لە‌ دە‌ستبە‌کاربونی وە‌ھاب ھە‌ڵە‌بجە‌یی کرد وە‌ک فە‌رماندە‌ی دژە‌ تێرۆر.

ئێوارەی دوێنێ قوباد تاڵە‌بانی لەسلێمانی سە‌رپە‌رشتی کۆبونە‌وە‌یە‌کی ئە‌منی کرد و ئە‌ژی ئە‌مینی وە‌ک سە‌رۆکی دە‌زگای زانیاری ناساند‌. داواشی لە‌ لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌کان کرد کە‌ ئە‌رکی ئە‌وانە‌ بەر‌دە‌وامبن لە‌ پاراستنی ئارامی و ئە‌و ھە‌ماھە‌نگییە‌ی کە‌ ھە‌یە‌ پتە‌وتر بێت و بە‌ردە‌وامی پێبدە‌ن.

ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا ئە‌و لایە‌نە‌ ئە‌منییانە‌ نابێت بە‌ھیچ شێوە‌یە‌ک دە‌ستوە‌ردە‌نە‌ کاروباری سیاسی بە‌ڵکو دە‌بێت دڵنیایی بە‌ھاوڵاتییان بدە‌ن لە‌ سە‌قامگیری ئارامی.