ته‌مووز 13, 2021 21:55 Asia/Tehran
  • مەسرور بارزانی: وەزیری تەندروستیم راسپاردوە هەمو جۆرە هاوکارییەک بۆ بریندارانی نەخۆشخانەی ناسرییە پێشکەش بکات

«مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: وەزیری تەندروستیی راسپاردوە ھەتا هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ بریندارانی نەخۆشخانەی ناسرییە پێشکەش بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا هاوخەمیی خۆی بۆ قوربانیانی روداوی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەکەی «زیقار» دەربڕی و ڕاشیگەیاند: وەزیری تەندروستیم راسپاردووە ھەتا هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ بریندارانی نەخۆشخانەی ناسرییە پێشکەش بکات.

«مەسرور بارزانی» لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە کە، هاوخەمی دانیشتوانی زیقارین بۆ ئەو روداوە ناخۆشە، دڵمان لەگەڵ خەڵکی زیقار و هەموو وڵاتەکەیە بۆ ئەو وێنە بە ئازارانەی کە لە ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەکە بینیمان، هاوخەمی خێزانی ئەوانەم کە گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.

شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە مەکۆی کەرەنتینی نەخۆشانی کۆرۆنایی لە بینای سەرەکیی نەخۆشخانەی فێرکاریی «ئیمام حسەین(ع)»ی ناوەڕاستی شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای «زیقاڕ» ھەتا ئێستا زیاتر لە ٩٠ کەس کوژراون و نزیکەی ١٠٠ کەسیش بریندار بوونە. 

سەرپەیڤ