وەزارەتی تەندروستی هه‌رێمی کوردستان: کارەسات بەڕێوەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i398782-وەزارەتی_تەندروستی_هه_رێمی_کوردستان_کارەسات_بەڕێوەیە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری لەبارەی هەڵشکانی ژمارەی مردووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەدات و رایده‌گه‌ێنێت: بەهۆی بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 19, 2021 11:10 Asia/Tehran
  • وەزارەتی تەندروستی هه‌رێمی کوردستان: کارەسات بەڕێوەیە

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری لەبارەی هەڵشکانی ژمارەی مردووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەدات و رایده‌گه‌ێنێت: بەهۆی بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.

 

 

 له‌ راگه‌یاندراوێکدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڵاویکرده‌وه‌: لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆ یەکەمین جار بەرزترین رێژەی تووشبوون لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لە کوردستان تۆمارکرا.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌کات: بەهۆی هەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.