ته‌مووز 19, 2021 21:30 Asia/Tehran
  • بێلارووس ڕێگای نوێی کۆچبەرانی کوردی عێراقی بۆ چوونە ئەورووپا

گۆڤارێکی ئوکراینی نووسیویە: پاش هەڕەشەی سەرۆک کۆماری بێلارووس بۆ کرانەوەی سنوورەکان و هاتنی کۆچبەران بۆ ئەورووپا، دەیان کەس لە کوردی ھەرێمی کوردستان لەم ڕێگاوە بۆ ئەورووپا کۆچ دەکەن.

بە پێی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئینفۆرم ناپالمی ئوکراین لە ڕاپۆرتێکدا باسی ڕێگای نوێی کۆچبەرە کوردە عێراقییەکان بۆ ئەورووپای کردووە. بە پێی ئەم راپۆرتە کوردەکانی ھەرێم  وەک گەشتیار لە بەغداوە بۆ مینسک پێیتەختی بێلارووس دەچن و لە ڕیگای سنوورەکانی ئەم وڵاتە و بە یارمەتی قاچاخچییەکان دەچنە ئەورووپا.

لەم ڕاپۆرتەدا نووسراوە چەند ڕۆژ پاش هەڕەشەی ئەلێکساندێر لوکاشێنکۆ سەرۆک کۆماری بێلارووس سەبارەت بە کرانەوەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە بۆ کۆچبەران، دەیان شارۆمەندی کوردی عێراقی هاتوونەتە نێو ئەم ولاتە و لەوێوە دەچنە ئەورووپا.

ئەم گۆڤارە بێلارووسی وەک ڕێگای نوێی کۆچبەرە عێراقییەکان ناساندووە و وتوویە: کۆچبەران دەبێ 1000 تا 15000 یۆرۆ پارە بە قاچاخچییەکان بدەن بۆ ئەوەی لەم سنوورە بپەڕێنەوە.

مەسنا ئەمین نوێنەری کوردی پارلەمانی عێراق سەبارەت بە زۆربوونی ژمارەی کۆچبەرە عێراقییەکان بۆ ئەورووپا هۆشداری داوە و وتوویە: بێلارووس بە مەبەستی گەشەی ئابووری بەدوای وەرگرتنی زیاتری کۆچبەرانە.

سەرپەیڤ