ته‌مووز 24, 2021 10:12 Asia/Tehran
  • لە هەرێمی کوردستان لە رۆژێک دا لە کاتی مەلەکردن دا ٦ کەس خنکان

ھەواڵ دەڵێن لە سنوری پارێزگای هەولێر سێ کەس و لە بارزان کەسێک و لە کۆیەش دوو برا لە کاتی مەلەکردندا خنکان.

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێم ،  خێزانێکی دانیشتووی هەولێر سەردانی رووباری گوندی کونەسیخوڕ دەکەن، لەکاتی مەلەکردن باوکێک بە ناوی رەوەند و دوو کوڕەکەی دەڕۆنە ناو ئاو، باوکەکە دەخنکێت، دوو کوڕەکەی خەڵکی لادێکە رزگاریان دەکەن.

- لە زێی گەورە لە قەزای خەبات، گەنجێک بەناوی بڕوا لوقمان خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

- لە بارزانیش لە رووباری چامە گەنجێکی ناحیەی خەلیفان بەناوی مەروان خنکا و تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

- لە کۆیەش پاش نیوەڕۆی دوێنێ هەینی دوو گەنج، کە برای یەکترن لە ئاوی زێی بچووکدا خنکان.

دوو گەنجەکە ناویان ئەحمەد و محەمەدە و خەڵکی گوندی کانی کوردەن، ئێوارەی ھەینی لەکاتی مەلەکردن یەکێکیان دەخنکێت دواتر بڕاکەی تر دەچێت بۆ ئەوەی رزگاری بکات ئەویش دەخنکێت، کە ئەو دوو برایە تەمەنیان لە نێوان ١٧ بۆ ٢٠ ساڵە.

سەرپەیڤ