ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر بڕیاری توندی سەبارت بە رێنمایی تەندروستیی دەرکرد
لەبەرتەشەنەسەندنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیاد بوونی ، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، سه‌رجه‌م دامەزراوە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان ئاگادردەکاتەوە لە بەستنی دەمامک و ئەنجامدانەدانی جەژنەپیرۆرزە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی ژوری ئۆپراکسیۆنەکانی پارێزگای هەولێردا هاتووە: ده‌بێت سه‌رجه‌م فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان و فەرمانبەرانی سنووری پارێزگاى هه‌ولێر، تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن، بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) و دروستنەکردنی گردبوونەوە و قەرەباڵغی.
هەروەها، هیچ هاوڵاتییەک بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانی بۆى نییه بەبێ بەستنی (دەمامک) بچێتە نێو هیچ فەرمانگە و دام و دەزگایەکی حکومی، هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە به‌رپرسیارن.
ئاماژە بەوەکراوە، لەگەڵ دەستپێکی یه‌که‌م ڕۆژى ده‌وامکردنى فه‌رمانبه‌راندا، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک سه‌ردانیکردنى فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کان بۆ مه‌به‌ستى پیرۆزبایی جه‌ژن و ڕێکخستنى مه‌راسیمى تایبه‌ت به جه‌ژنه پیرۆزه قه‌ده‌غه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌وه هەر بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەک و فەرمانبەرێک سەرپێچی لەو بڕیارە بکات، بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە به‌رپرسیارن.