لە پارێزگای دهۆک گرژی لەنێوان پێشمەرگە و پەکەکە دروستبوویەوە
جارێکی دیکە لە بەرزاییەکانی پارێزگای دهۆک گرژی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و چەکدارانی پەکەکە دروست بوویەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمه‌رگه راگه‌یاند، ھێزەکانی پەکەکە له چیای مه‌تین ته‌قه‌یان له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه کردووه، و هاوکات میدیاکانی سەر بە پەکەکە بڵاویان کردەوە، پێشمەرگەکانی سەر بە پارتی بە چەکی قورس هێرشیان کردوەتە سەر ھێزی پەکەکە .
فه‌ریق جه‌مال محەمەد، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمه‌رگه لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئه‌مڕۆ چه‌کدارانی په‌که‌که له چیای مه‌تین ته‌قه‌یان له هێزه‌کانی پێشمه‌رگه کردووه، ئەمە چه‌ندین جاره په‌که‌که ته‌قه له پێشمه‌رگه ده‌کات، پێشمه‌رگە پارێزه‌ری هه‌رێمی کوردستانه، مافی خۆیه‌تی له هه‌ر شوێنێکی خاکی هەرێمی کوردستان پارێزگاری له هه‌رێم بکات".
ئاماژەی بەوەش کردوە، به‌هۆی شه‌ڕی نێوان په‌که‌که و تورکیاوه چه‌ندین گوند چۆڵ کراون و ژماره‌یێکی زۆری هاوڵاتیانیش ئاواره‌ی ناوچه‌کانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان بوون.
هاوکات میدیاکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بڵاویانکردەوە، پێشمەرگەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی چارچڵی سەر بە هەرێمی مەتینا، بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر گەریلاکانی هەپەگە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەمڕۆ فڕۆکە سیخوڕییەکانی سوپای تورکیا بە چڕیی بەسەر لە ناوچەی چارچڵی سەر بە هەرێمی مەتین، سووڕاونەتەوە.