ته‌مووز 25, 2021 15:43 Asia/Tehran
  • حکومەتی هەرێم بۆ ئەم مانگە لێبڕینى مووچەى لابرد

مەسرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.

 

میدیاکانی ھەرێمی کوردستان رایانگەیاند ،  ئەمڕۆ یەک شەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، کەمال ئەترووشی وەزیری سامانە سرووشتییەکان و د.دارا رەشید وەزیری پلاندانان کۆبوونەوە.

لە دوای کۆبوونەوەکەش سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا رایگەیاند مووچەی ئەم مانگە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.

سەرپەیڤ