سۆران عومەر : داهاتی دەروازە سنووریەکانی هەرێم دەچێتە گیرفانی دوو حزبی دەسەڵاتدار
تهمووز 26, 2021 07:49 Asia/Tehran
سۆران عومەر ئەندامی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان گوتی : داهاتی دەروازە سووریەکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە نێو هەژماری دوو حزبی دەسەڵانداری هەرێم .
سۆران عومەر گوتیسی : داهاتە سەرەکیەکانی دەروازە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان دەچێتە نێو هەژماری دوو پارتی دەسەڵاتدار لە هەولێر و سلێمانی و ناچێتە نێو هەژماری وەزارەتی ئابووری و دارایی هەرێمی کوردستان .
سۆران عومەر هەروەها گوتی : زیاتر لە 21 دەروازەی سنووری لە هەرێمی کوردستان هەن کە لە نێوان حزب و بنەماڵەکانی دەسەڵاتداردا دابەشکراون و هەر لایەنێک ، دەروازیەکی لە دەستدایە و لە ناردنی داهاتەکەی بۆ بەغدا یان هەژماری حکومەتی هەرێم خۆی دەبوێرێ .
ژمارێک لە لایەنە سیاسی و پارلەمانیەکانی عێراق ، دەروازە سنوریەکانی هەرێمی کوردستانیان بە دەروازە گەورەکانی گەندەڵی دارایی و ئیداری راگەیاندووە .