ته‌مووز 26, 2021 14:27 Asia/Tehran
  • دژە تیرۆری کوردستان ئەنجامدەرێکى تەقینەوەکەى ناوچەی سەدری بەغدای دەستگیر کرد

دژە تیرۆرى هەرێمى کوردستان دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند بەتۆمەتى بەشداربوون لە ئەنجامدانى تەقینەوەکەى ئەم دواییەى ناوچەی سەدر لە بەغدا.

 بەپێی راگەیەنراوێکى دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان دواى تەقینەوەى 19ى تەممووزى ناوچەی سەدری بەغدا، دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی داوای هاوکارییان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بە مەبەستی دەستگیرکردنى بەشداربووانى ئەو تاوانە، بۆ ئەم مەبەستە ناوى داواکراوێکیان پێ داون کە لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ ئەو گرووپەى کردەوە تیرۆریستییەکەى ئەنجام داوە.

ئاماژەى بەوەش کردووە، دوابەدوای بەدواداچوونی تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، کەسی داواکراو دۆزرایەوە و دەستگیر کرا و دەرکەوت ناوى تەواوى بریتییە لە (ح. ی. ع. ح.) کە خەڵکى حەویجەیە و ئێستا دانیشتووی کەمپی حەسەن شامە و لەسەر فەرمانی دادوەر رادەستی دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی دەکرێتەوە.

سەرپەیڤ