به‌رزترین رێژه‌ى توشبوانى کۆرۆنا له گه‌رمیان تۆمارکرا
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستى گەرمیان رایگەیاند، رۆژی شه‌ممه (24ى ته‌موزى 2021)، به‌رزترین رێژه‌ى توشبون به کۆرۆنا له سنورى گه‌رمیان تۆمارکرا که (98) حاڵه‌تى توشبوون بو لە رۆژێکدا.
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستى گەرمیان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی شه‌ممه (24ى ته‌موزى 2021)، به‌رزترین رێژه‌ى توشبون به کۆرۆنا له سنورى گه‌رمیان تۆمارکرا که (98) حاڵه‌تى توشبون بو لە رۆژێکدا، دوێنێ یەکشەممەش رێکه‌وتى (25ى ئایاری 2021) 89 حاڵه‌ت تۆمارکرا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌و ئاماره ده‌ریده‌خات که مه‌ترسییه‌کانى په‌تاى کۆرۆنا له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکه‌مان به‌رده‌وامه و پێویسته هاوڵاتیان ئه‌و مه‌ترسییانه به جیدی وه‌ربگرن، "دا‌واشیان لێده‌که‌ین که خۆپارێزیی به ته‌واوى په‌یڕه‌و بکه‌ن، هاوکات خۆشیان به ڤاکسینی کۆرۆنا بکوتن، بۆ ئه‌وه‌ى له مه‌ترسیی کۆرۆنا به دوور بن".
بەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "ڕەوشی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر خراپە و شەوی رابردوو زۆرترین ژمارەی توشبوان تۆمارکراوە، کە ژمارەکە یەکجار زۆرە و زۆرترین توشبوون لە پارێزگای دهۆک بوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە 2021/7/26، (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی گەیشتە شاری دهۆک بەمەبەستی ئامادەکردنی پلانێکی نوێی چارەسەرکردنی نەخۆشان، دابینکردنی پێداویستی، ئامادەکاری زیاتر و کردنەوەی نەخۆشخانەی دیکەی تایبەت بە وەرگرتنی کۆڕۆنا.
ماوەی چەند رۆژێکە ئامارەکانی توشبون بەکۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بۆ 1500 (هەزار و پێنج سەد) توشبوو لەرۆژێکدا بەرزبونەتەوە، بۆیە رۆژی چوارشەممەی رابردووش بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هۆشداریدا لەدوبارە پڕبونەوەی نەخۆشخانەکانی چارەسەری توشبوان و داوای کرد هاوڵاتیان بەپابەندبونی رێنماییەکان، هاوکاربن لەرێگریکردن لەتەشەنەکردنی پەتاکە.