ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق
فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا ئۆپراسیۆنێکیان دژی چەکدارانی پەکەکە لە چوار ناوچەی ھەرێمی کوردستان دەست پێکردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە: ئۆپراسیۆنی فڕۆکەشەرکەرەکانی ئەم وڵاتە لە ناوچەکانی «قەندیل»، «گارا»، «خواکورک» و «زاپ» لە باکووری عێراق بەڕێوە براوە.
لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: لەو ئۆپراسیۆنەدا ٤٠ ئامانج لەو ناوچانەدا لەوانە حەشارگەو ھەماری چەک و تەقەمەنیی پارتی کرێکارانی کوردستان«پەکەکە» ھێرشی ئاسمانییان کراوەتە سەر و زیانیان وێکەوتووە.
ئۆپراسیۆنی نایاسایی لەشکریانی تورکیا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە کە ئەمەش لەگەڵ ناڕەزامەندیی توندی بەغدا بەرەوڕوو بووەتەوەو کاربەدەستانی عێراقی گەلێک جار وێڕای ئیدانەکردنی ئەو ھێرشانە لە بارەی سکاڵادەربڕین لای کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان و دابەزاندنی ئاستی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ تورکیا وشدارییان داوە.