تورکیا بەردەوامە لە بۆردومان کردنی خاکی هەرێمی کوردستان
تهمووز 31, 2021 13:52 Asia/Tehran
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوامن لە بۆردومان کردنی خاکی هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، بۆردومانی سنووری ناحیەی سەنگەسەری کرد.
میدیا کوردییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند ئیوارەی هەینی 30ی تەمووزی 2021، لەگوندی بڕەدێی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردومانی ماتۆڕسکیلێکیان کردووە، کە دوو گەریلای لەسەر بوون.
هەربەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا، هەردو گەریلاکە کوژراون.
بۆردومانەکە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان"درۆن"ەوە ئەنجام درا و هاوڵاتیانی گوندەکە وێنەی بۆردومانەکەیان گرتووە.
بۆردومانی ئەمڕۆی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا بە چڕی بۆردومانى بنارى قەندیل و برادۆستیان کرد کە لەماوەى یەک ساڵى رابردوودا تائێستا بەو چڕییە سنوورەکانى هەرێم بۆردومان نەکراون.