کوژرانی ئەندامێکی باڵای تاقمۆکەیەکی ڕەشەکوژ لە ھەولێری ھەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i399487-کوژرانی_ئەندامێکی_باڵای_تاقمۆکەیەکی_ڕەشەکوژ_لە_ھەولێری_ھەرێمی_کوردستان
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی کوژرانی ئەندامێکی باڵای تاقمۆکەی ڕەشەکوژی حیزبی دیموکراتی کورستانی ئێرانیان کردووە لە ھەرێمی کوردستان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 07, 2021 22:00 Asia/Tehran
  • کوژرانی ئەندامێکی باڵای تاقمۆکەیەکی ڕەشەکوژ لە ھەولێری ھەرێمی کوردستان

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی کوژرانی ئەندامێکی باڵای تاقمۆکەی ڕەشەکوژی حیزبی دیموکراتی کورستانی ئێرانیان کردووە لە ھەرێمی کوردستان.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە بنکەی ھەواڵیی سابرین نیوزەوە، دەستەیەکی نەناسراو «موسا باباخانی» لە ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی «حیزبی دیموکراتی کوردستان»ی ئێرانیان کە لە لایەن ڕێکخراوەی ڕەشەکوژی موسادی ڕژێمی زایونییەوە داکۆکیی لێ دەکرێت، لە ھوتێل «گوڵی سلێمانی» لە شاری هەولێر تیرۆر کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، «موساباباخانی» سەرەتا لە ئەندامانی تاقمۆکەی ڕەشەکوژی «حدکا» حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە کە چەند ساڵ لەمەوپێش لە بەر ناکۆکی وازی لێ ھێنان و بوو بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی تاقمۆکەیەکی ڕەشەکوژی دیکەی ناسراو بە حیزبی دیموکراتی کوردستان «حدک» و لە چالاکانی بواری ھێرشی سەربازی و پڕوپاگەندەیی دژی ئێران ھاتووەتە ئەژمار.

وەک باسی دەکرێت، ناوبراو ڕۆژی پێنج شەممە لە لایەن چەند کەسێکەوە دەڕفێندرێت و لە پاشان شەوی ڕابردوو بە مردوویی لە ھوتێل  «گوڵی سلێمانی»ی  شاری هەولێردەدۆزرێتەوە.