ئاب 10, 2021 19:52 Asia/Tehran
  • دیداری سه‌رکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی کوردستان

«مەھدی شوشتەری» سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ «موحەممەد سەعید عەلی» وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی کوردستان دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە بەشی میدیایی کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ سلێمانی، ئەمڕۆ سێشه‌مه‌ به‌رواری ١٠ ی ئابی ٢٠٢١ی زایینی «مه‌هدی شوشته‌ری» سه‌رکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ «موحەممەد سەعید عەلی» وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی هه‌رێمی کوردستان کۆبووه‌وه‌. له‌ کۆبوونەوەکەدا هه‌ردووک لا ئاماژه‌یان به‌ خاڵه‌ هاوبه‌شه‌ کلتورییه‌کانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان کرد و سەبارەت بە بەستێنی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ رۆشنبیرییه‌کانی نێوان هه‌ردووک لا له‌ هه‌موو ره‌هه‌ندو بواره‌کاندا باس و وتووێژیان کرد. هه‌روه‌ها هه‌ردووک لا تیشکیان خستەسەر به‌ تۆمارکرانی ناوچه‌ی هه‌ورامان له‌ رێکخراوی جیهانیی یۆنێسکۆ و، لە پەیوەندی لەگەڵ هه‌ماهه‌نگی و هاوکاریی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هه‌رێمی کوردستان تایبه‌ت به‌ جێبه‌جێ کردنی به‌رنامه‌ هاوبه‌شه‌ کلتورییه‌کان به‌ ئامانجی ناساندنی ناوچه‌ سه‌ره‌نجڕاکێش و گه‌شتیارییه‌کان و نه‌ریته‌ کلتورییه‌کانی هه‌ورامان به‌ هه‌موو جیهان بیروڕایان گۆڕییەوە.

سەرپەیڤ