سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان : شکست ھێنانی ئەمریکا لە ئەفغانستان نیشانەی کۆتایی ھاتنی سەردەمی داگیرکاریی زلھێزەکانە
«هادی عه‌لی» سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان تیشکی خستە سەر کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ئەفغانستان و سپاردنی چارەنووسی ئەم وڵاتە بە تاقمی تالیبان و ڕایگەیاند:شکست ھێنانی ئەمریکا لە ئەفغانستان نیشانەی کۆتایی ھاتنی سەردەمی داگیرکاریی زلھێزەکانە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بگێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان،«هادی عه‌لی» سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە توییتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند: شکست و پاشەکشەی ئەمریکا لە ئەفغانستان نیشانەی کۆتایی ھاتنی سەردەمی داگیرکاریی زلھێزەکانە بۆ وڵاتانی تر، وا ھەڵدەگرێ ھەموو دەڵەتانی دیکەش کە خۆیان بە خاوەن ھێز دەزانن، چیتر ھەمان ھەڵە دووپات نەکەنەوە.
«هادی عه‌لی» ئاماژەی بەوەش کرد کە، سەرۆکی ئەمریکا باسی ئەوە دەکات کە گوایە، یەک تریلیۆن دۆلاریان لە ئەفغانستاندا خەرجکردووە بۆ ڕاھێنان و چەکدارکردنی سوپای ئەو وڵاتە، کەوا بوو ئیتر دەبێ خۆیان بەرگری لە خۆیان بکەن.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان وێڕای ئاماژە کردنی بەردرانی پشتی جەماوەرو سیاسەتڤانانی ئەفغانستان لە لایەن ئەمریکاوە پێی لە سەر ئەوە داگرت کە، دەبێت چاوەڕوانی ئەوە بین کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ھەمان ھەڵوێست بۆ عێراق وھەرێمی کوردستانیش ڕابگەیەندرێت و ئێرەش ڕووبەڕووی ھەمان چارەنووس ببێتەوە.