«بافڵ تاڵه‌بانی»: ئه‌و باره‌لاره‌ی به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست دروست کرابوو راستمان کرده‌وه
«بافڵ تاڵه‌بانی» ھاوسه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له پێشمه‌رگه‌ی دێرین له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، "ھه‌ر ھه‌نگاوێک نراوه بۆ راست کردنه‌وه‌ی رێڕه‌و و ئاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی حیزب بووه، ئه‌و باره‌لاره‌ی به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست دروست کرابوو راستمان کرده‌وه.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێرانەوە لە ماڵپەڕی خەندانەوە،ڕۆژی چوارشه‌ممه، «بافڵ تاڵه‌بانی» ھاوسه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەیەک دا لەگەڵ کۆمەڵێک لە پێشمەرگە دێرینەکان ڕایگەیاند:ھه‌ر ھه‌نگاوێک نراوه بۆ راست کردنه‌وه‌ی رێڕهوو ئاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی حیزب بووه، ئه‌و باره‌لاره‌ی به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست دروست کرابوو راستمان کرده‌وه و ئیتر له‌مه‌ودوا به‌رپرسیارێتی و ئه‌رکی حیزبی به‌ڕێگایه‌کی ته‌ندروستدا تێده‌په‌ڕێت.
«بافڵ تاڵه‌بانی» ڕوولە پێشمەرگە دێرینەکانی بەشداری کۆبوونوەکە،وتیشی:باشترین وه‌فا بۆ قوربانیدان و ماندوبوونی ئێوه‌ی تێکۆشه‌رو پێشمه‌رگه‌ی رۆژهسهختهکان پاراستنی ئه‌و یه‌کێتییه‌یه که ئێوه خاوه‌نین و خه‌باتتان بۆ کردووه له‌پێناو به‌دیھێنانی مافه‌کانی جەماوەر.
ھاوسه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەی ھه‌ڵبژاردنه‌کانی داھاتووشەوە جەختی کرد:به ورەیەکی زیاتر بۆ خزمه‌ت کردنی خه‌ڵک و پاراستنی مافه ده‌ستورییه‌کان کاربکه‌ن لە ئاراستەی سه‌رخستنی ھاوپه‌یمانیی کوردستان و به‌گه‌رم وگوڕییه‌وه بانگه‌شه بکه‌ن و ئه‌م وێستگه‌یه‌ی خه‌باتیش بکه‌نه که‌رنه‌ڤاڵی نوێ کردنه‌وه‌ی په‌یمانی ئاوه‌دانی و خزمه‌تکردنی زیاتری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک.