ده‌ست پێ بوونی دووھه‌مین پێشانگای ناساندنی زانکۆ یه‌که‌مه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌مه به‌رواری ٢٣ ئابی ٢٠٢١ی زایینی، دووھه‌مین پێشانگای ناساندنی زانکۆ یه‌که‌مه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی به ئاماده‌بوونی «مه‌هدی شوشته‌ری» سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م پارێزگایەی ھەرێمی کوردستان، دەستی پێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە بنکەی سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانیی ھەرێمی کوردستان، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌مه به‌رواری ٢٣ ئابی ٢٠٢١ی زایینی، دووھه‌مین پێشانگای ناساندنی زانکۆ یه‌که‌مه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی به ئاماده‌بوونی مه‌هدی شوشته‌ری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی، دکتر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگاری سلێمانی، د.ڕه‌زا نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و سه‌رۆکان و نوێنه‌رانی زانکۆکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و راپه‌ڕین و هه‌روه‌ها سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ستی به کاره‌کانی کرد.
لە ئاھەنگی کرانه‌وه‌ی پێشانگاکه‌دا ، «مەھدی شوشتەری» سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، له وته‌یه‌کدا بۆ ئاماده‌بووان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هاوکات له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه سیاسی، ئابووری و رۆشنبیریه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستان، لە هه‌وڵی فراوانکردنی په‌یوه‌ندییه زانستی و زانکۆییهکانیش دان.
به‌ڕێزی راشیگه‌یاند: به‌رێوه‌چوونی وه‌ها پێشانگا و ئیڤێنتێکی زانستی و زانکۆیی بۆ ناسینی توانا باڵا زانکۆییه‌کانی ئێران له‌لایه‌ن خه‌ڵک و ناوه‌نده زانکۆییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه زۆر به‌سود و گونجاوه و ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه چه‌ندین یادداشتی لێکگه‌یشتن له بواری په‌ره‌پێدانی هاوکارییه زانستی و زانکۆییه‌کانی نێوان زانکۆکانی ئێران و زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان واژۆ بکه‌ین و لێکگه‌یشتنه‌کانی پێشووش جێبه‌جێ بکه‌ین.«
«شوشتەری» به‌ئاماژه‌دان به‌وه‌ی که سه‌رکونسوڵگه‌ریی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، ساڵانه ٨٠٠ ڤیزەی خوێندنی به خوێندکارانی هه‌رێمی کوردستان داوه، گووتیشی: بڕوامان وایه توانا زانستیه‌کانی زانکۆکانی ئێران زۆر له‌مه‌ی که ئێستا پیشان ده‌درێت زیاتره و هیوادارین له ساڵانی داھاتوودا ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی خوێندکارانی هه‌رێمی کوردستان له زانکۆکانی ئێران بۆ چه‌ندین هه‌زار خوێندکار به‌رز ببێته‌وه.
لای خۆیه‌وه پارێزگاری سلێمانیش له وته‌یه‌کدا جه‌ختی له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه زانستیه‌کانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه و گووتی: ئێمه پشتیوانی له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م جۆره ئیڤێنتانه ده‌که‌ین.
به‌ڕێزی وێڕای ستایشی سه‌رکونسوڵگه‌ریی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی و گووتیشی: له جەنگەی کۆرۆنادا به هاوکاریی هه‌ردوولا نهمانهێڵا ئاڵوگۆڕی ئابووری و هاتوچۆی بازرگانه‌کان و خوێندکاران و ته‌نانه‌ت نه‌خۆشه‌کان بوه‌ستێت.
هه‌ر له ئاھنگەکەدا سه‌رۆکی زانکۆی سلێمانی به نوێنه‌رایه‌تی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی به سێ سودی خوێندن له ئێران کرد بۆ خوێندکارانی هه‌رێمی کوردستان و گوتی: خاڵی هاوبه‌شی فراوانی ڕۆشنبیری و ئاسان فێربوونی زمانی فارسی و پله‌به‌ندیی به‌رزی زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سێ خاڵی گرنگی خوێندنن له ئێران دا.
دووھه‌مین پێشانگای ناساندنی زانکۆ یه‌که‌مه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی به ئاماده‌بوونی ١٠ زانکۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران له بواره‌کانی پزیشکی و ناپزیشکی و له دوو به‌شی زانکۆی حکومی و زانکۆی ئازادی ئیسلامی به ئامانجی وه‌رگرتنی راسته‌وخۆی خوێنکاری نوێ له هه‌رێمی کوردستان له ٢٣ تاکو ٢٥ ئابی ٢٠٢١ له ئوتێل هایکرێستی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.