مەکرۆن لە ھەولێرە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە «ئیمانوێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە گەیشتە هەولێرو لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازیی لێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ،بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەبەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە «ئیمانوێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە گەیشتە هەولێرو لە لایەن «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، «مستەفا سەید قادر» و «جەعفەر شێخ مستەفا» جێگرانی سەرۆکی هەرێم، «قوباد تاڵەبانی» جێگری سەرۆک وەزیران، کونسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر، پارێزگاری هەولێر و بەشێک لە وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێ کرا.
«نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی «مەکرۆن» رایگەیانودووە: خۆشحاڵم که له ههولێر پێشوازیم له هاوڕێم و سەرۆکی فەڕەنسا کردو لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کوردستان، گفتوگۆ دهربارهی پهیوهندیی دووقۆڵی و ههڵبژاردنهکانی عێراق و بابهتی دیکهی جێی بایهخی هاوبهشمان دەکەین.
بارزانی ههروهها سوپاسی بهردهوامیی پشتگیریی فڕهنسا بۆ عێراق و ههرێمی کوردستانی کرد.
«ئیمانوێل مەکرۆن» بەرەبەیانی دوێنێ بۆ بەشداری کردن لە لوتکەی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەلایەن «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێشوازیی لێکرا و پاشان لەگەڵ «بەرهەم ساڵح » سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە.