ئاب 30, 2021 20:31 Asia/Tehran
  • جێگۆڕکێی گومان لێکراوو نائاسایی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان باسی جێگۆڕکێی گومان لێکراوو نائاسایی لەشکریانی ئەمریکییان کردووە لە خاکی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئەلعەھد، «ئەبو بەدر شمەری» بەرپرسی «حەشدی عەشایەر» لە پارێزگای نەینەوا ڕۆژی یەکشەممە لە بارەی پسلانی مەترسیداری لەشکرییانی ئەمریکی وشداریی داو ڕایگەیاند: جوڵەو جێگۆڕکێی ھێزەکانی ئەمریکی لە باکووری عێراق نائاساییە.

شەمەری وتیشی: جوڵەو جێگۆڕکێی بەردەوامی ئەمریکییەکان  لە ھەرێمی کوردستانەوە بەرەو نێو خاکی سووریاو بە پێچەوانەوە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بۆ ئێمە جێگای نیگەرانییە.

ئەم بەرپرسە عێراقییە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ھاوکات لەگەڵ جوڵەی ھێزەکانی ئەمریکی بازنەی پێدزەی چەکدارانی داعش لە سووریاوە بۆ نێو پارێزگای نەینەوا پەرەی سەندووەو لەو باوەڕەداین کە پەیوەندییەک لە نێوان ئەم دوو بابەتە ھەیە.

شەمەری وتیشی: ھێزەکانی ئەمریکی بە پاڵپشتیی ئاسمانی، ڕۆژانە ھێندێک جوڵەو جێگۆڕکێ لە لێواری سنوورەکان لە ھەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجام دەدەن.

سەرباری بەڵێنەکانی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە عێراق، واشێنگتۆن ھەروا بەدووی بیانوو ھێنانەوەیە بۆ مانەوەی درێژماوە لەم وڵاتەدا.

سەرپەیڤ