ئه‌یلوول 03, 2021 22:13 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ھێرشە نایاساییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر شەنگاڵ و مەخمور لە ھەرێمی کوردستان

سوپای تورکیا بەیانی ئەمرۆو شەوی ڕابردووش لە ھەنگاوێکی نایاسایی دا ناوچەگەلێکی شەنگاڵ و ئۆردوگای مەخموری بوردومان کرد.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای تورکیا بەیانیی ئەمرۆو  شەوی ڕابردووش  چەند ناوچەیەکی  شەنگاڵ و مەخموریان لە هەرێمی کوردستان بوردومان کرد.

هەواڵدەریی فورات وای بڵاوکردووەتەووە کە،هێزەکانی تورکیا ئێوارەی دوینێ لە ھێرشێکی خۆفڕەکانی بۆ سەر شەنگاڵ، بازگەی هێزەکانی ئاسایشی «ئێزەدخان» لە گوندی «بارە»ی شەنگاڵی بوردومان کرد.

ئەم ڕاپۆرتە باسی ئەوەشی کردووە کە لەئەنجامی ئەو ھێرشانە کەسێک کوژراوەو چەند کەس لە دانیشتووانی گوندەکەش برینداربوونە.

هەواڵدەریی «بەینولنەهرەین»یش باسی  پەلاماری فڕۆکە شەڕگەرەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئۆردوگای مەخموری کردووە لە بەیانیی رۆژی ھەینی و ڕایگەیاندووە: دوای پەلامارەکەی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممەی خۆفڕەکان بۆ سەر شەنگاڵ، هێزە چەکدارەکانی تورکیا بەیانیی ئەمڕۆ ھەینیش ھێرشیان کردەسەرمەخموریش وئەم پەلامارە زەرەروزیانی زۆری  لێکەوتەوە. لە ئۆردوگای مەخمور هەزاران کەس لەخەڵکی شارە و گوندە کانی سنووری شرناخ و ھەکاری نیشتەجێن کەلە دەهەی ١٩٩٠بە هۆی چۆڵکرانی ئەم ناوچەیانە ئاوارە بوونە و هاتوونەتە ئەم ئۆردوگایە، ئەم ئۆردوگایە لە ساڵانی ئەمدواییە ئامانجی پەلامارە بەردەوامەکانی هێزەکانی سوپای تورکیا بووە و زۆرێک لە دانیشتووانی بەهۆی ئەم پەلامارانەوە گیانیان لە دەست داوە.

سەرپەیڤ