لە دژی بێکاری ، لە هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەست پێدەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i400547-لە_دژی_بێکاری_لە_هەرێمی_کوردستان_خۆپیشاندانی_سەرتاسەری_دەست_پێدەکات
ئەنجومەنی دەرچووانی دانەمەزراو ڕایدەگەیەنێت" دژی بێکاری و داخستنی دەرگای دامەزراندن خۆپیشاندانی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم ئەنجام دەدرێت".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2021 03:34 Asia/Tehran
  • لە دژی بێکاری ، لە هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەست پێدەکات

ئەنجومەنی دەرچووانی دانەمەزراو ڕایدەگەیەنێت" دژی بێکاری و داخستنی دەرگای دامەزراندن خۆپیشاندانی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم ئەنجام دەدرێت".

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە چەند میدیایەکی ھەرێم بڵاویان کردووەتەوە ئەنجوومەنی دەرچووانی دانەمەزراو ئاماژە بەوەدەکەن" ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢١ کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی خۆپیشاندانی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم ئەنجام دەدرێت دژی بێکاری و داخستنی دەرگای دامەزراندن". 

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەنجومەنی دەرچوانی دانەمەزراو داوا لەسەرجەم دەرچووان دەکەن، کە بە جۆش و خڕۆشەوە بەژداری کارای خۆپیشاندانەکان بکەن، لە پێناو ئەو مافەی کە ساڵانێکە لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان سەندراوەتەوە.