ئه‌یلوول 12, 2021 06:29 Asia/Tehran
  • ھێرشی خۆفڕ بۆ سەر بنکەی ئەمریکیی فڕگەی ھەولێر

میدیاکانی عێراق باسی بیسترانی زرمەی تەقینەوەیەکیان کردووە لە فڕگەی ھەولێر و وای بۆ دەچن ڕەنگە ھێرشێکی خۆفڕی کرابێتە سەر مۆڵگەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی ئەریکی لەم شوێنەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ھێشتا بە تەواوی ڕوون نییە کە دەنگی ئەو زرمەیە ھی چی بووە، بەڵام کاربەدەستانی ئاسایشتیی ھەولێر بە ھێندێک لە میدیاکانیان ڕاگەیاندووە کە ئەو تەقینەوانە لە ئەنجامی ھێرشی سێ خۆفڕی بۆمب ئاخنکراو بوونە.

ھەواڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عێراق دەربڕی ھێرش کرانە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکایە لە ھەولێر.

ھێندێک لە سەرچاوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی نزیک لە تاقمە خۆڕاگرەکانی عێراق باسی ھاوێژرانی سێ موشەکیان کردووە.

بەرلەمە ھەو.اڵێک سەبارەت بە چۆڵ کرانی کۆنسولخانەی ئەمریکا لە ھەولێر بڵاو ببووەوە.

لە ئێستادا گەشتە ئاتسمانییەکانی ھەولێر بۆ دەرەوەو نێوخۆش پەکی کەوتووە.

ھێشتا ڕوون نییە ئەم ھێرشانە چ لایەن و یان تاقمێک ئەنجامی داون.

سەرپەیڤ