بە پێی ھەواڵی مێدیا حکومەڵەتییەکانی تورکیا : بەرپرسی پەیوەندی دەرەوەی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کوژرا
ئهیلوول 14, 2021 11:44 Asia/Tehran
مێدیا دەوڵەتییەکانی تورکیا بانگەشەیان کرد کەسێک کە دەوترێت بەرپرسی پێوەندییە دەرەکییەکانی پەکەکە بووە لە ئۆپراسیۆنێکدا لە هەرێمی کوردستان کوژراوە.
مێدیا دەوڵەتییەکانی تورکیا بانگەشەیان کرد بەرپرسی پێوەندییە دەرەکییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ئۆپراسیۆنی سوپا و ڕێکخراوی هەواڵگری نەتەوەیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژراوە.
ئەو هەواڵدەرییە نووسیویە کەسێک بە ناوی محەمەد ئەمین ئاکینجی ناسراو بە جەوهەر، کە دەوترێت بەرپرسی پێوەندییە دەرەکییەکانی پەکەکە بووە، لە ناوچەی گارە کوژراوە.
ئاکینجی لە ساڵی 2011 چووەتە ڕیزی پەکەکەوە و چووەتە عێراق. ناوبراو لەو ماوەیەدا بەرپرسی پێوەندی نێوان رێبەرانی پەکەکە بووە.
پەکەکە هێشتا بەم هەواڵە کاردانەوەیەکی نیشان نەداوە .