ھێرشی دووبارەی تورکیا بۆ سەر ھەرێمی کوردستان
تۆپبارانی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان برینداری لێکەوتەوەو بەرپرسانی حکومەتی ھەرێمیش گوندنشیتنان ئاگادار دەکەنەوە کە لە کاتی ھێرشەکاندا لە گوندەکانیان دوور نەکەونەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی ھەرێمی کوردستان، سه‌ربه‌ست سه‌بری، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی «کانی ماسێ» رایگه‌یاندووە، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌ئه‌نجامی ھێرشی تۆپخانه‌کانی تورکیا بۆسه‌ر گوندی «هرورێ» هاوڵاتیه‌کی ته‌مه‌ن پەنجاو پێنج ساڵ که به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیکردنی ره‌ز و باخه‌که‌ی چووبووه گونده‌که‌یان برینداربوو.
سه‌ربه‌ست سه‌بری راشیگه‌یاندووە، کاتژمێر دە له‌لایه‌ن تۆپخانه‌کانی تورکیاوه سنوری گوندی «هرورێ» تۆپبارانکراو، به‌هۆیه‌وه هاوڵاتیه‌ک به‌ناوی «سابت حسێن» که ته‌مه‌نی ٥٥ ساڵه برینداربوو، پاش روداوه‌که‌ش گواستروه‌ته‌وه فریاکه‌وتنی ناحیه‌ی «بێگۆڤا»و چاره‌سه‌ریی سه‌ره‌تایی بۆ کراوەو، پاشانیش براوەتە نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی زاخۆ.
ناوبراو له‌په‌یامێکیشدا داوای له‌هاوڵاتیان کرد، له‌گونده‌کانیان زۆر دورنه‌که‌ونه‌وه بۆئه‌وه‌ی روبه‌ڕوی مه‌ترسیی تۆپبارانه‌کانی تورکیا نه‌بنه‌وه و ئاشکراشیکرد، "هه‌ندێکجاریش ئامانجی تۆپخانه‌کانی تورکیا راست ده‌رناچێت و ده‌بێته هۆکاری ئه‌وه‌ی که هاوڵاتیان زیانیان پێبگات.
«سه‌ربه‌ست سه‌بری» ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پێویسته هاوڵاتیان مه‌ترسیه‌کانی بۆردومان و تۆپبارانه‌کانی تورکیا له‌به‌رچاو بگرن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له‌شه‌ش مانگه شه‌ڕ و پێکدادان له‌سنوره‌کان به‌رده‌وامه.