بنکەی سەربازیی (باشیک)ی تورکیا تۆپباران کرا
شەوی رابردوو پێنج گوللـە تۆپ لەنزیک سەربازگەی تورکیا لەسنوری باشیک ی سەر بە پارێزگای نەینەوا کەوتنەخوارەوە، لەئەنجامدا سێ گوللـە تۆپیان تەقیونەتەوە و دو گوللـە تۆپی دیکەش نەتەقیونەتەوە، تۆپبارانەکەش زیانی نەبووە.
محەممەد ئەمین، بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان لەسنوری پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، ئەمشەو پێنج گوللـە تۆپ لەنزیک سەربازگەی تورکیا لەسنوری باشیک کەوتنەخوارەوە و لەئەنجامدا سێ گوللـە تۆپیان تەقیونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە تائێستا هیچ لایەن و گروپێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە تۆپبارانەکە رانەگەیاندوە، بەڵام تۆپبارانەکەی ئەمشەو زیانی نەبووە.
15ی نیسان و 12ی ئابی ئەمساڵیش بە موشەک هێرش کرایە سەر بنکەی سوپای تورکیا لەسنوری باشیک و بەهۆیەوە کوژرانی سەربازێک و برینداربونی هاوڵاتییەکی مەدەنی لێکەوتەوە.
ئەوکات وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە دوای پەلامارەکە فڕۆکەی چەکداریی بێفڕۆکەوانیان ناردوەتە شوێنەکە و دەستبەجێ رێکاری پێویستیان گرتوەتەبەر.