سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان : کۆبوونەوەی هەولێر به‌هیچ شێوەیه‌ک بۆچون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان رونکردنه‌وه‌یه‌کی له‌باره‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌ک بڵاوکرده‌وه.
له ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا، دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، "ده‌رباره‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌ک که دوێنێ هه‌ینی به ناوی (السلام والاسترداد) له هه‌ولێر ئه‌نجامدراوه و کاردانه‌وه‌ی لێکه‌وتوه‌ته‌وه، ڕایده‌گه‌یه‌نین که سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاگاداری کۆبونه‌وه‌که و ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کانی نه‌بوه و ئه‌وه‌ی له کۆبونه‌وه‌که ده‌رچووه، به‌هیچ شێویه‌ک بۆچون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "هه‌ر باس و هه‌ڵوێست و ئاراسته‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌وه هه‌بێت، به‌پێی ده‌ستور ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی فیدراڵییه، هه‌رێمی کوردستان له‌مباره‌یه‌وه به ته‌واوی پابه‌ندی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقه.
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، "داوا له هه‌مو لایه‌ن و هێزه عێراقییه‌کان ده‌که‌ین بابه‌ته‌که ئارامتر وه‌رگرن و هه‌مومان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه بین که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
پێشتریش، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکی له‌باره‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌ک بڵاوکرده‌وه، که دوێنێ له هه‌ولێر له‌ژێر ناوی "السلام والاسترداد" رێکخرابوو، رایگه‌یاند، "کۆبونه‌وه‌که به‌بێ ئاگاداری و به‌شداری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕێکخراوه و به‌ڕێوه‌چوه، ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ک گوزارشت له هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ناکات."