تشرینی یه‌که‌م 11, 2021 17:57 Asia/Tehran
  • بزوتنەوەی گۆڕان جوامێرانە دان بە شکستەکەی دا دەنێت و داوای لێبوردن لە لایەنگرانی دەکات

بزوتنەوەی گۆڕان وێڕای قەبوڵ کردنی شکستی لە ھەڵبژاردندا ، داواب لێوردن لە لایەنگرەکانی دەکات و دان بەوەدا دەنێت کە کەم کوڕییەکانی بە گۆڕانکاری قەرەبوو دەکاتەوە.

خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە و تیای دا پێی لە سەر ئەوە داگرت کە، ‎ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەری خست؛ کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دەنگی پێویستیان نەھێناوە و سەرنەکەوتوون.

بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوەکەی دا داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی بزوتنەوەکەی دەکات و  دان بەوەدا دەنێت کە، ھەڵە و کەموکوڕی لە ئێمە بووە و لە نزیکترین کاتدا گۆڕانکاری ریشەیی دەکەین.

خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان ھەروەھا ڕایگەیاندووە:  دوای سوپاس و پێزانینمان بۆ بانگەشەکاران و ھەڵسوڕاوانی دڵسۆز، داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکەین و، دان بەوەدا دەنێین کە ھەڵە و کەموکوڕی لە ئێمە بووە بۆیە متمانەی خەڵکمان بەدەست نەھێناوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە: ‎بە راشکاوی دەڵێین کە پێویستمان بە گۆڕانکاری و بەخۆداچوونەوەی ریشەیی بزوتنەوەکە و سیاسەتەکانی ھەیە، چونکە دەنگدەرانمان ھەڵوێستیان وەرگرتووە و زۆرینەیان بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردووە، ئەم ڕاستییە تاڵەش، پێویستی بە بڕیار و ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتیە، ئێمە ئامادەین ئەو بەرپرسیارێتیە لەئەستۆ بگرین و، لە نزیکترین کاتدا گۆڕانکاری ریشەیی دەکەین.

دوێنێ یەکشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەعێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، بزوتنەوەی گۆڕان هیچ کورسییەکی پەرلەمانی عێراقی بەدەست نەهێنا.

سەرپەیڤ